مه‌سرور بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و کەسایەتیی ناسراو و نیشتمانپەروەری دەڤەری خۆشناوەتی ( ڕەسول فەقێ ) سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی بە وەفا و کۆڵنەدەری هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و کەسایەتیی ناسراو و نیشتمانپەروەری دەڤەری خۆشناوەتی ( ڕەسول فەقێ )م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.