Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 18:20

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە: چەند شوێنێکی شارەکە بێ ئاو دەبێت

کوردستان TV
100%

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ڕایگەیاند، بەهۆی لێکترازانی بۆڕی ئاوی سەرەکی لە هێڵی گواستنەوەی ئاوی (تەق تەق-کۆیە) ژمارەیەک لە هاوبەشەکانیان بێ ئاو دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی قەزای کۆیە لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ شەممە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە بەهۆی لێکترازانی بۆڕی ئاوی سەرەکی لە هێڵی گواستنەوەی ئاوی (تەق تەق-کۆیە) پڕۆژەکەمان وەستاندووە و ئێستا تیمی چاککردنەوە لە هەوڵی چارەسەرکردنی دان.

لە بڵاوکراوەکەیدا هەروەها داوا لە هاووڵاتییان دەکات دەست بە ئاوەوە بگرن و نووسیویەتی "تکایە وریای بەکارهێنانی ئاو بن".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.