Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 16:21

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان کردە سەر خاڵێکی سەربازی حەماس

کوردستان TV
100%

فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، هێرشی ئاسمانییان کردە سەر خاڵێکی سەربازیی سەربە حەماس لە كەرتی غەززە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی یەک لە دوا یەکیان کردووەتە سەر خاڵێکی سەربە لیواکانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس بەناوی قادسییە لە شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە.

گەواهیدەران باسیان لەوە کرد کە فڕۆکە جەنگییەکان 10 جار لەسەر یەک هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ئەو ناوچەیە.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، هێشتا روونکردنەوەی نەداوە لەوەی هێرشەکە قوربانی لێکەوتووەتەوە یان نا.

دوێنێ سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کە دوو مووشەک لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی وڵاتەکەی کراوە و لە کەناراوەکانی ناوچەی گوش دان کەوتوونەتە دەریای ناوەڕاستەوە.

لە هەواڵێکدا کە لە دەزگای پەخشی گشتیی ئیسرائیلدا بڵاوکراوەتەوە، سوپای ئیسرائیل بڕیاریداوە بەرپەرچی ئەو مووشەکانە بداتەوە کە لە کەرتی غەززەوە ئاراستە کرابوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.