یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئینگلته‌را له ئه‌نجامه باشه‌كانی به‌رده‌وامه‌و له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی بیست ویه‌كه‌می خوله‌كه‌و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ئارسناڵی میوانداری برده‌وه.
میكێل ئارتیتای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری ئارسناڵ به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له یاوه‌ریكردنی تیپه‌كه‌ی دابڕابوو، له خوله‌كی سیی و یه‌كدا، یاریزان بوكایو ساكا گۆڵێكی بۆ ئارسناڵ تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوسێدا، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ مان سیتی هه‌ژماركردو له جێبه‌جی كردنی لێدانه‌كه‌دا، ڕیاز موحریزی جه‌زائیری گۆڵی به‌رامبه‌ری سیتیزێنزی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان ناوبژیوان به كارتی سوور گابریێل ماگالێسی به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری ئارسناڵی كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و هۆیه‌وه تیپی تۆپچیه‌كان یاریه‌كه‌ی به ده یاریزان ته‌واوكرد، له خوله‌كی سێیه‌می كاتی زیادكراوی یاریشدا، ڕۆدریگۆ هێرناندێزی ئیسپانی گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی میوانه‌كانی تۆماركرد‌و سێ خاڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی بۆ تیپی گواردیۆلا مسۆگه‌ركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش مان سیتی پێگه‌ی خۆی له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ به‌هێزكردو كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده په‌نجاوسێ خاڵ، ئارسناڵیش دوای چوار بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك دووچاری یه‌كه‌م دۆڕان هات و به سیی و پێنج خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.