له گه‌ری بیست ویه‌كه‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌راو له‌سه‌ر یاریگای سێلهێرست پارك یانه‌ی ویستهام بووه میوانی یانه‌ی كریستال پالاس و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل .
وێستهام به‌هێزه‌وه ده‌ستی به‌یاری كردن كرد‌و له خوله‌كی بیست و دوو میشێل ئه‌نتۆنیۆ میوانه‌كانی به گۆلێك پێشخست.
سێ خولهك دواتر مانوێل لانزینی به تۆمار كردنی گۆلی دووه‌م ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده دوو ئه‌وه‌نده ، بهرلهتهواو بوونی گێمی یه‌كه‌میش ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ وێستهام هه‌ژمار كرد‌و یاریزان مانوێل لانزینی گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی به‌خشیه یانه‌كه‌ی .
له گێمی دووه‌میش كریستال پالاس هه‌موو هه‌وله‌كانی خۆی خسته گه‌ر تا ئه‌نجامی یاریه‌كه بگۆرێت ، له خوله‌كی هه‌شتاو سێ ئۆدیسۆن ئه‌دوارد گۆلێكی تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه ، له دواخوله‌كی یاریش میشێل ئۆلیس گۆلی دووه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد یاریش به‌م ئه‌نجامه‌و به‌سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل له‌سوودی وێستهام كۆتایی پێ هات و یانه‌كه‌ش ده‌یه‌م بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێناو به سی‌و چوار خاڵ له‌پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت ، كریستال پالاسیش تووشی هه‌شته‌م دۆراندن بوو به بیست‌و سێ خال له‌پله‌ی یازده‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.