Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 07:10

سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق کێ ده‌بێت؟

کوردستان TV
100%

ژمارەیەک لایەنی سیاسیی لە عێراق رایانگەیاند کە کەسانی نوێ بۆ پۆستەکانی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کاندید دەکرێن.

لەمبارەیەوە عەبدولوەھاب بیلاوی، ئەندام لە ھاوپەیمانیی عەزم، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە کە ھاوپەیمانیی عەزم ھەریەک لە مەحمود مەشھەدانی، سابت عەباسی و خالید عوبێدی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کاندید کردووە و ئاشکراشی کردووە کە لەبارەی ئەو پرسەوە، لێتکتێگەیشتنیان لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگییدا، ھەیە.

لای خۆیەوە ئەندام لە بزووتنەوەی حقوق، حوسێن عامری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرای کردووە کە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگیی و سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر ئەرێنی بوو، بەڵام لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لەوە نەکراوە کە سەرۆکوەزیرانی داھاتوو کێ دەبێت.

حوسێن عامری باسی لەوەش کردووە، سێ کەس بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داھاتوو، پێشنیاز کراون کە ئەوانیش ئەسعەد عیدانی، عەلی شوکری و حەیدەر عەبادی.

بەپێی ئەو نەریتە سیاسییەی له‌عێراقدا هه‌یه‌، پۆستی سەرۆکوەزیرانی بۆ لایەنی شیعە و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ سوننە و سەرکۆماریش پشکی کوردە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.