Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 07:07

لە ساڵی رابردوودا 31 ھەزار و 533 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمارکراون

کوردستان TV
100%

بەڕێوبەرایەتی بەرگریی شارستانیی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ساڵی 2012دا، 31 ھەزار و 533 رووداوی ئاگرکەوتنەوەی لە کەرتە جیاوازەکاندا تۆمارکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی عێراق ئامارێکی لەبارەی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە ساڵی 2021دا بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ساڵی رابردوودا، 31 ھەزار و 533 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە تۆمارکراون.

بەپێی ئامارەکە، رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە میانی ساڵی رابردوودا لە کەرتی گشتیییدا، گەیشتووەتە شەش ھەزار و 189 رووداو و لە کەرتی تێکەڵاودا، گەیشتووەتە 293 رووداو و لە کەرتی تایبەتدا، گەیشتوووەتە 25 ھەزار و 51 رووداو و ھاتووە "زۆربەی ھۆکارەکانی رووداوەکانی ئاگرکەوتنە لە ساڵی رابردوودا بۆ شۆرتەکانی کارەبا، سەرەڕۆیی منداڵان، پشتگوێخستن و جگەرە، ھەروەھا دزەکردنی غاز و کێشەی عەشایەری دەگەڕێتەوە".

ئەو ئامارەی بەڕێوبەرایەتی بەرگریی شارستانیی عێراق، تەنھا 15 پارێزگا دەگرێتەوە و پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان (ھەولێر، دھۆک و سلێمانی) ناگرێتەوە.

لە ساڵی 2020 دا، بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی عێراق، 29 ھەزار و 658 رووداوی ئاگرکەوتنەوەی تۆمارکردبوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.