Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 14:19

بە فەرمانی مه‌سرور بارزانی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی کەمدەرامەت دروست دەکرێت

مه‌سرور بارزانی
کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان ئاشکرای کرد، بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون لە بەرژەوەندیی خەڵکی کەمدەرامەت و کرێنشینان دروست دەکرێن.

گۆران عەوێنەیی سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کرێنشینان بەردەوامن و بڕیارە ئەمساڵ ژمارەیەک شوقەی نیشتەجێبوون لە سنووری پارێزگای ھەولێر بەسەر کرێنشینان و فەرمانبەران دابەش بکرێن، کە زیاتر لە ھەزار و 100 شوقە پێکھاتوون و بەشێکیان تەواو بوونە و بەشێکی دیکەشیان لە قۆناغی کۆتاییدان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ شوقه‌كان له‌سه‌ر فه‌رمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دروستكردنی دراوه‌ و زیاتریش بۆ چینی ھەژار و کەمدەرامەتانه‌، هه‌روه‌ها شوقه‌كانیش بەبێ پێشەکی و بە نرخێکی ھەرزان و بە شێوەی قیستی درێژخایەن دابەش ده‌كرێن.

سەرۆکی کۆمەڵەكه‌ ڕاشیگه‌یاند كه‌ شوقه‌كان بەپێی خاڵ و لە رێگەی تیروپشکەوە دابەش دەکرێن کە لە سنووری ھەر 10 قەزاکەی پارێزگای ھەولێر دروستکراون.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئەمە ھەوڵێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کرێنشینان و رزگاربوونیان لە کرێچێتی.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.