گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایدەگەیەنێت: ئه‌مڕۆ كچێك به‌برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار، پاش ره‌وانه‌كردنیشی بۆ سلێمانی له ڕێگا كۆتایی به ژیانی هات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2 ى 1 ى 2022، مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه: له‌گه‌ڕه‌كی ئاواره‌كانی قه‌زای كه‌لاره‌وه كچێكی ته‌مه‌ن (15) ساڵان به‌ناوی (ب - و - ع ) هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كه‌به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه برینداربوبوو، به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌شی هیچ كێشه‌كی نه‌بووه له ماڵه‌وه به ده‌مانچه‌كه‌ی باوكی گوللـه‌یه‌كی به خۆیه‌وه ناوه.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت، دوای چاره‌سه‌ری خێرا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا، پێش گه‌شتنی به نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كۆتایی به ژیانی هات.
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، له‌ئێستادا له‌سه‌ر چۆنێتی و هۆكاری خۆكوشتنی ناوبراو پۆلیس چۆته شوێنی ڕوداوه‌كه و ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردوه.
گەرمیان.. کچێکی ته‌مه‌ن 15 ساڵ کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.