Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 07:10

عێراق.. لە هەفتەی داھاتوودا پەرلەمانتارانی سەرکەوتوو سوێندی یاسایی دەخۆن

کوردستان TV
100%


بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت و کاندیدێکی سەرکەوتووی پەرلەمانیش، بە دووری دەزانێت لە کۆبوونەوەی یەکەمدا سەرۆک و جێگرانی پەرلەمانی عێراق دیاری بکرێن.

سیپان شێروانی، کاندیدی سەرکەتووی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: بە گوێرەی ماددەی 54ی دەستووری عێراق، دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە، بۆ ماوەی 15 رۆژ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت، لە ئێستاشدا مەرسومی کۆماری بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پەرلەمان لە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو دەرچووە.
ئەو کاندیدە سەرکەتووەی پەرلەمانی عێراق  راشیده‌گه‌ێنێت: بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەکات و لە هەفتەی داھاتوودا پەرلەمانتارانی سەرکەوتوو سوێندی یاسایی دەخۆن، ھەر بە گوێرەی دەستوور لە یەکەم کۆبوونەوەدا سەرۆک و جێگرانی پەرلەمان دیاری دەکرێن.
 ئاماژەی به‌وه‌شكردووه‌: پێشبینی دەکەم لە یەکەم کۆبوونەوەدا سەرۆک و جێگرانی پەرلەمانی عێراق ھەڵنەبژێردرێن، چونکە ھێشتا رێککەوتن لە نێوان لایەنەکاندا نەکراوە بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی عێراق، ھەرچەندە لێکتێگەیشتن ھەیە، بەڵام نەگەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی، لەبەر ئەوەش پێشبینی دەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بە کراوەیی بمێنێتەوە تا رێککەوتن دەکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.