هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به رابه‌رایه‌تی سعوودیه كه پشتیوانی له حكوومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌كات، خستنه‌خواره‌وه‌ی سێ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراوی حووسییه‌كانی راگه‌یاند كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات و ره‌وانه‌ی سعوودیه‌یان كردووه.
به‌پێی ئاژانسی هەواڵیی فه‌رمی سعوودیه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه میلیشیاكانی حووسی هه‌وڵیانداوه به ره‌وانه‌كردنی سێ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو، هێرش بكه‌نه سه‌ر باشووری سعوودیه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان تێكشكێندراون و هاتووه "سه‌رچاوه‌كانی هه‌ڕه‌شه بۆردومان ده‌كرێن و رێگه به حووسییه‌كان نادرێت په‌لامار ئه‌نجام بده‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌دا باسی له‌وه كرد كه له سه‌نعای پایته‌ختی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حووسییه‌كان، هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئامانجه سه‌ربازییه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه سه‌كۆكانی ئاراستەکردنی مووشه‌ك و چوار كۆگا كه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه بۆ فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان به‌كارهێنراوه، خاپووركراون.
لە یەمەن کە ماوەیەکی دوورودرێژە ناسەقامگیریی سیاسیی باڵی بەسەردا کێشاوە، پێکدادان لەنێوان حووسییەکان كه لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیی ده‌كرێن له‌لایه‌ك و ھێزەکانی سەربە حکوومەت روودەدات.
حووسییەکان لە مانگی ئەیلوولی 2014وە سەنعای پایتەخت و چەند ناوچەیەکیان کۆنترۆڵ کردووە.
ھێزەکانی ھاوپەیمانیی عەرەبی، بە رابەرایەتی سعوودیە لە مانگی ئاداری ساڵی 2015وە تا ئێستا لە دژی حووسییەکان پاڵپشتیی حکوومەتی یەمەن دەکات.
حووسییه‌كان ناوبه ناو به مووشه‌كی بالیستی و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ناوچه‌كانی باشووری سعوودیه بۆردومان ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.