Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 12:15

ئافره‌تێک له‌ ماوه‌ی 15 مانگدا زیاتر له‌ 100 کیلۆ له‌ کێشی دابه‌زاند

کوردستان TV
100%

ئافره‌تێكی ئه‌مریكی به‌ ناوی (بێنی لیڤه‌ر) ته‌مه‌ن 43 ساڵ كێشی (200) كیلۆ بوو، دوای ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان هۆشداریان به‌ بێنی دا ، كه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو كێشی خۆی دانه‌به‌زێنێت ، مه‌ترسی گیان له‌ ده‌ست دانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌. 
دوای ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان هه‌واڵی ئه‌گه‌ری مردن به‌ بێنی ده‌ده‌ن ، ئه‌ویش بڕیار ده‌دات هه‌موو هه‌وڵێك  بدات بۆئه‌وه‌ی كێشی خۆی دابه‌زێنێت له‌ ماوه‌ی 15 مانگدا له‌رێگه‌ی وه‌رزش و سیسته‌می خواردن و ترسی مردن، توانی كێشی خۆی له‌ 200 كیلۆ دابه‌زێنێت بۆ 100 كیلۆ.
بینی ده‌ڵێت" كاتێ كێشم 200 كیلۆ بوو ژیانێكی زۆر ناخۆشم هه‌بوو ،به‌جۆرێك هه‌ندێك جار لێدانی دڵم ده‌گه‌یشته‌ 236 ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌ سه‌ر گیانم دورست كردبوو". 
ئا- كامران
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.