Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 12:15

له‌ به‌رده‌ڕه‌ش به‌هۆی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دوو برا بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

 

گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئاشكرای كرد، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش، دوو برای یه‌ك خێزان بوونه‌ قوربانی.

هێمن سلێمان گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان دوو هاوسێ له‌ به‌رده‌ڕه‌ش شه‌ڕ دروست ده‌بێت.

ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌ به‌داخه‌وه‌ كه‌سێك به‌ناوی (ع.ع) ته‌مه‌ن 35 ساڵ كوژرا و هه‌روه‌ها برایه‌كی تریشی به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ر دوای شه‌ڕ و رووداوه‌كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش ئاگاداركرانه‌وه‌ و چوونه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و له‌ ئێسته‌شدا لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ كردووه‌ بۆ زانینی هۆكاری دروستبوونی شه‌ڕ و ڕووداوه‌كه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.