پەرلەمانتاری سەرکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ڕایگەیاند، لە هیچ کەس و لایەنێک قەبوڵ ناکەن کار بکەن بۆ سڕینەوەی زمانی کوردی لەسەر تابلۆکان. جەختیشی کردەوە کە سەرجەم تابلۆکان دەگەڕێنرێنەوە شوێنی خۆیان.
د. شاخەوان عەبدوڵا پەرلەمانتاری سەرکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بۆ پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا ئەمڕۆ یەکشەممە بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە دوای هەڵواسینی تابلۆی نوێی هێماکانی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای کەرکووک، ڕاستەوخۆ لەدژی ئەو بابەتە پەیوەندیم بەلایەنی پەیوەندیدار کرد کە ئەو تابلۆیانە پێچەوانەی دەستووری عێراقە و لە هیچ کەس و لایەنێک قەبووڵ ناکەین کار بکەن بۆ سڕینەوەی زمانی کوردی لە تابلۆکان.
ڕاشیگەیاند: دەستبەجێ دەست کرا بە لێکۆڵینەوە و بریکاری پارێزگاری کەرکووک پەیوەندی پێمەوە کرد ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان بێ‌تاوانن و دەستبەجێ ئەو تابلۆیانە هەڵدەگرن و زمانی کوردی زیاد دەکرێت.
هەروەها گوتی: داوام لێ کرد هەڵوێستی خۆیان لە دژی ئەو بابەتە بە بەیاننامەک ڕوون بکەنەوە، لە بەرامبەردا بریکاری پارێزگاری کەرکووک بڕیاری دا بەیانێکیش دەر بکەن و داوای دەستگیرکردنی ئەو کەسە بکەن کە بەرپرسە لەم کارە.
گوتیشی: دوای ئەوە پەیوەندیم بە سەرۆکی شارەوانی کەرکووکەوە کرد و بۆمی پشتڕاست کردەوە کە هەڵەبووە و فەرمان کراوە تابلۆکان هەڵبگیرێت و چاک بکرێتەوە .
هاوکات ئیدارەی پارێزگای کەرکووک لە ڕاگەیانراوێکدا ڕوونی دەکاتەوە کە "ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووک جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ڕێنماییه‌كان و ڕاسپارده‌كانی سه‌باره‌ت پشتبه‌ستن به زمانه‌كانی (عه‌ره‌بی – كوردی – توركمانی – سریانی) له‌سه‌ر سه‌رجه‌م تابلۆكانی فه‌رمانگه و ڕێگەوبان و پرده‌كان و یه‌كه ئیدارییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای کەرکووک ئێستاش كاری پێ ده‌كرێت و پێویسته هه‌مووان په‌یڕه‌وی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی له نوسراوی گشتگیری ژماره ژماره 3755 له 1ی ئه‌یلوولی ساڵی2021 هاتووە".
ئاماژە بەوەش دەکات کە هه‌ر كارێك به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕاسپارده و ڕێنماییانه بكرێت جا له تابلۆی فه‌رمانگه‌دا بێت یان تابلۆی ڕێگەوبان و هاتووچۆ له ڕێگەكانی ده‌ره‌وه و ناوشار به كارێكی تێكده‌رانه ئه‌ژمار ده‌كرێت و ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه و داوا ده‌كه‌ین له سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه قاره‌مانه‌كان به توندترین شێوه سزای ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه بده‌ن كه پێچه‌وانه‌ی نوسراو ڕێنماییه‌كان كار ده‌كه‌ن.
ڕاگەیانراوەکەی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک ئەوەشی خستۆتەڕوو "ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی ڕێگه ناده‌ین به هیچ ڕه‌فتارێكی تاکلایه‌نه له هیچ كه‌س و لایه‌نێک كه ببێته مایه‌ی تێكدانی یه‌كڕیزی نیشتمانی له شاری کەرکووک".
ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی 23ی 12ی2021 بە بڕیاری ڕاکان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک تابلۆی قەزای دووبز بۆ دبس و شارەدێی پردێ بۆ ئاڵتون کۆپری گۆڕدران، هەروەها ئەمڕۆش هەر بە بڕیاری ناوبراو سەرجەم تابلۆ و هێماکانی هاتووچۆ کە بە زمانی کوردی لەسەریان نووسرابوو هەڵگیران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.