له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژەڤـی کـوردستان سه‌باره‌ت به پرسی عێراق..ململانێی سیاسی و کاریگەری لەسەر بوودجە و کێشە داراییەکان د. ئاراس قادر خۆشناو سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوی ستراتیژی کوردستان رایگه‌یاند :
ئه‌وه‌ی كه لۆژیك ده‌لێت ، پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2022ی نه‌نارده په‌رله‌مان ، كه ئه‌گه‌ریش هه‌یه درێژه بكێشێت ، ئه‌وه‌ش كاتێكی زۆری ده‌وێت و تا مانگی 6 ی ئه‌مساڵ به پێی پێشبینی دكتۆر ئاراس دواده‌كه‌وێت ، چونكه تا په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه و حكومه‌ت پێك دێت و بودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت ، ئه‌وه وه‌كو ئاماژه‌مان پێدا زۆر دواده‌كه‌وێت .
روونیشیكرده‌وه كه پلانی ته‌واوی پرۆژه‌كان له سه‌رتاسه‌ری عێراق دواده‌كه‌وێت و كاری پێناكرێت .
ئاماژه‌شیدا كه به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار كه په‌نای بۆ بردرا له رووی ئابوورییه‌وه گرنگ بوو یه‌ده‌گی پاره‌ی عێراق زیادی كرد ، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه زیان به‌ر خه‌ڵكی عێراق كه‌وت .
د ئاراس خۆشناو راشیگه‌یاند كه ئێستا شه‌قامی عێراقی داوا ده‌كات به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی دابه‌زێندرێت و له یاسا جێگه‌ی بكه‌نه‌وه دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق .
سه‌باره‌ت به به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ئاینده ، د ئاراس گوتی : تا بودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت ئه‌و خه‌رجی ته‌شغیلی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌نێردرا پێویسته به‌رده‌وامی هه‌بێت و یاساییه هیچ گرفتێكی نییه .
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه تا ئێستا سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێم به رێژه‌ی 70% له سه‌ر نه‌وته ، هه‌رچه‌ند هه‌وڵێكی زۆر دراوه له فره‌چه‌شنی سه‌رچاوه‌كان و هه‌نگاوه‌كانیش به‌رده‌وامه .
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه بودجه ته‌نها بۆ مووچه نییه ، به‌ڵكو بڕێكی زۆر بۆ پرۆژه‌و كاری دیكه ته‌رخان كراوه و خه‌رج كراوه .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.