ئه‌مشه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له شاری كه‌ركووك هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین و گه‌ڕانیان له‌نێو گه‌ڕه‌كه كورده‌كان ده‌ست پێ كردووه و هاووڵاتییانیش ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره ده‌رده‌بڕن.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مشه‌و و تا ئێستاش هێزه‌كانی لیوای 61 و چه‌ند هێزێكی ئه‌منی تری شاری كه‌ركووك هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان له ماڵه كورده‌كان ده‌ست پێ كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كی ئازادی پشت مزگه‌وتی شه‌هیدان به چڕی ئه‌نجام ده‌درێت و هێزه ئه‌منییه‌كان به گومانی بوونی چه‌ك ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان ده‌ست پێ كردووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك ده‌ربڕیوه و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ڵمه‌ته‌كه به ده‌ستوه‌ردانی سیاسی ده‌بینین، چونكه ئه‌مه له كاتێكدایه كه گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌بنشینه‌كان پڕه له چه‌كی نایاسایی و ته‌نانه‌ت شانه‌ی نووستووی ڕێكخراوی تیرۆریستانی داعش‌یش.
جێی باسه هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هاووڵاتییانی شاری كه‌ركووك ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیبوو به‌رامبه‌ر هه‌وڵێكی ڕاكان سه‌عید پارێزگاری سه‌پێنراوی شاری كه‌ركووك دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی كردبوو به لێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و تابلۆیانه‌ی هاتوچۆی نێو شاری كه‌ركووك كه به زمانی كوردی نووسرابوون و له شوێنی ئه‌وانیش تابلۆی به زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی هه‌ڵواسرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.