Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 10:21

جەخت لە پاراستنی ژینگەی پێکەوەژیانی ئایینی کرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی له‌گه‌ڵ د. عەبدوللەتیف ئەحمەد جەختیان لە پاراستنی ژینگەی پێکەوەژیانی ئایینی کردەوە.

د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێشوازیمان کرد لە دکتۆر عەبدوللەتیف ئەحمەد، لە گفتوگۆکانماندا جەختمان لە پاراستنی ژینگەی پێکەوەژیانی ئایینی کردەوە کە بەشێکی گرینگی کەلتووری و مێژوویی خەڵکی کوردستان و جۆری ئیدارەدانی لەلایەن حکوومەتی کوردستانەوەیە، ھەروەھا بە گرینگبینینی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی کە ھەردەم پێشەنگ و پێشەوابوون بۆ وتاری میانڕەو  و تەبایی و بەھێزکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاراستەکردنی نوێژخوێنان بە پرەنسیپە جوانەکانی پیرۆزی ئیسلام.

ڕاشیگەیاند: ئاماژەمان بە پڕۆژەکانی وەزارەت دا لە خزمەتکردنی مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان، ئەمەش کردارێکی پێکەوەیی و ھەمەلایەنەیە.

ئاماژەی بەوەش دا "لەمیانی گفتوگۆکانماندا جەخت کرایەوە کە ھەموو ئایدیا و بیروبۆچوونە جیاوازەکان دەکرێ لە ڕێگەی گفتوگۆی ھێمنانە و لەیەکتر تێگەیشتن بە باشترین شێوە لە خزمەتی ئایینپەروەری و کوردستاندا بەرجەستە بکرێت، وێڕای بە گرینگبینینی ڕۆڵی پیاوانی ئایینەکانی تر لە برەودان بە گیانی پێکەوەیی و خۆشەویستیدا".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.