به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، هه‌ر له ئه‌مشه‌وه‌وه بارانبارین له به‌شێك له سنووری پارێزگاكان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی زوو به‌هۆی كاریگه‌ری بارسته هه‌وایه‌كی ساردی جه‌مسه‌ری بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تیش له هه‌ولێر ئاستی باران مامناوه‌ند ده‌بێت و سه‌نته‌ری پارێزگاكه ئه‌گه‌ری نمه‌بارانێكی هه‌یه.
ڕاشیگه‌یاند: كاتی بارینی بارانیش له كاته‌كانی به‌یانی زوودا ده‌ست پێ ده‌كات و تا كاته‌كانی پێش نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ر له سنووری پارێزگای هه‌ولێر له ناوچه شاخاوییه‌كان وه‌ك زنجیره چیای سه‌فین و چیاكانی سنووری ئیداره‌ی سۆران و هه‌روه‌ها ته‌واوی ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانیش به‌فرێكی زۆر ده‌بارێت و تا كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ سبه‌ی دووشه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ڕاشیگه‌یاند: سبه‌ی له سه‌نته‌ری شاری سلێمانیش به‌هه‌مانشێوه نمه باران ده‌بارێت و له ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌وروبه‌ریشی به‌فر ده‌بارێت، هه‌روه‌ها له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینیش به‌هه‌مانشێوه به‌فر ده‌بارێت.
"سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆكیش ئه‌گه‌ری نمه‌بارانێكی كه‌می هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌شێك له ناوچه شاخاوییه‌كانی ڕۆژهه‌لاتی پارێزگاكه‌ش به‌فر ده‌بارێت". به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه وای گوت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌فر و بارانی ده‌بێت و دوای نیوه‌ڕۆی سبه‌ش پله به پله كاریگه‌ری شه‌پۆڵه‌كه له‌و ناوچه‌یه كه‌متر ده‌بێته‌وه و له شه‌ودا كۆتایی دێت، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما هه‌ر به نزمی ده‌مێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.