شتێفان تسڤایگی نووسه‌ر و رۆماننووس و شانۆنووس و شاعیر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له زۆر بواردا نووسیویه‌تی به‌ڵام زیاتر به‌و كورته رۆمانانه ناوبانگی رۆیشتووه كه له ناویاندا به چه‌شه‌ی سه‌رنجڕاكێشانه و فه‌لسه‌فییانه‌ی ساكار، به جوانی به‌ره‌و ناخی مرۆڤ رۆچووه، هه‌ر بۆیه به سێبه‌ره درێژه‌كه‌ی دیستۆیڤسكی داده‌نرێت.
ساڵی 1942 دوای مردنی بۆ یه‌كه‌م جار كورته رۆمانی (شه‌تره‌نج) ی بڵاوكراوه كه ناودارترین رۆمانه تایبه‌ت به‌و یارییه نووسرابێ. به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رانه دایڕێژتووه. تێیدا زۆر لێهاتووانه به‌ره‌و ناخی مرۆڤ چووه و لێزانانه‌ش لایه‌نه شاراوه‌كانی خستۆته‌ڕوو. ئه‌مه‌و قورسترین دۆزه ئاڵۆزه‌كانی مرۆڤیشی تێدا باسكردووه. دوای نووسینی سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ی بۆ هیرمان كیستنی هاوڕێی نووسی (كورته چیرۆكێكم نووسیوه به‌و شێوه‌یه‌ی كه خۆم حه‌زی لێده‌كه‌م. له‌وه درێژتره كه له رۆژنامه یان گۆڤار بڵاوی بكه‌مه‌وه. ناچارم له دوو تۆی كتێبێكی بئاخنم. له‌وه‌ش ئاڵۆزتره كه جه‌ماوه‌ری پان و پۆڕی ناو خوێنه‌ران تێیبگه‌ن)
تێیدا كوڕێكی گێڵ و نه‌خوێنده‌وار كه میركۆی ناوه. دوای مردنی باوكی، قه‌شه‌ی گونده‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی ده‌كات. رۆژێك قه‌شه كه له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێك سه‌رقاڵی یاری شه‌تره‌نج ده‌بێ، كارێكی دێته پێش و ده‌ڕوات. میركۆ له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌كه یاریی ده‌كات و ده‌یباته‌وه. به‌و جۆره ورده ورده مه‌شق ده‌كات و لای ناودارن فێره بنه‌ماكانی ئه‌و یارییه ده‌بێت، تا ده‌بێته پاڵه‌وانێكی دیاری جیهان. دواتر له سه‌ر كه‌شتییه‌ك كه به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكای لاتین ده‌چوو. وه‌ك كه‌سێكی لوتبه‌رز، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی یاری ده‌كرد. تا له‌گه‌ڵ بزنسمانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند كه (ماك كونور) ی ناوه له‌سه‌ر پاره كه‌وتنه یاری و خه‌ڵكی ده‌ورووبه‌ریشیان به هه‌ڵپه‌وه سه‌یری تابلۆی یارییه‌كه‌یان ده‌كرد. میركۆ دوو گێمی بردبۆوه. له گێمی سێیه‌م به‌ر له‌وه‌ی یاری ته‌واو بێت، یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه تا ئه‌وسا به‌بێ په‌روا له یارییه‌كه‌ی ده‌یڕوانی به ده‌نگ هات و به ماك كونوری وت : "نه‌كه‌ی، ئه‌و جوله مه‌كه". ئه‌و به‌فریا كه‌وتنه رێڕه‌وی یارییه‌كه‌ی وه‌ها گۆڕی گێمه‌كه به یه‌كسانی به كۆتاهات. دواتر رێككه‌وتن میركۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه نه‌ناسراوه یاری بكات كه به مسته‌ر بی بانگده‌كرا. بی كێیه؟ كه‌سێكی نه‌مساییه له بنه‌ماڵه‌ی ئیمپراتۆری وڵاته‌كه‌ی نزیك بوو و زۆر نهێنی ئه‌ندامه‌كانیشی لابوو. دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایسی نازییه‌كان ده‌گیرێت و به دڕندانه شێوه سزا ده‌درێت. پاشان ده‌خرێته زیندان و به لای داناچن. به‌و جۆره ماوه‌یه‌ك له ژووری زیندان ده‌بێت. له‌وێدا كتێبێك ده‌بینێ كه زۆر بێسوود بوو به‌لایه‌وه. باسی یاری شه‌تره‌نج و بنه‌ماكانی ده‌كرد. هه‌روه‌ها 150 گێمی ئه‌و یارییه‌ی تێدا بوو كه ناودارانی جیهانی ئه‌مجامیان دابوو. مسته‌ر بی پاش ئه‌وه‌ی به ناچاری سه‌رده‌كاته ئه‌و كتێبه. له پێش خۆی هێلكاری یارییه‌كه ده‌كات و ئه‌م به‌ر ئه‌و ده‌كات و یارییه‌كان ده‌كات تا ته‌واو شاره‌زا ده‌بێت.
كاتێك له‌گه‌ڵ میركۆ یاری كرد به ئاسانی گێمی یه‌كه‌می لێبرده‌وه. ئه‌وه‌ش هه‌رگیز چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا نه لای ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه به هه‌ڵپه‌وه سه‌یری یارییه‌كه‌یان ده‌كرد، نه به لای میركۆ. دواتر میركۆ خاڵی لاوازی مسته‌ر بی ده‌دۆزێته‌وه، ئه‌ویش دواخستنی جوله‌كان بوو. به‌وه‌ش مسته‌ر بی ئازاری زۆری ده‌خوارد و ژووری زیندانی به‌بیرده‌هاته‌وه، بۆیه ئارامی نه‌ده‌ما و تووشی بارێكی خراپی مێشكی ده‌بوو. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆ ده‌روونییه‌كانیشی هه‌ڵنه‌چێت، ده‌ستی كێشاوه و بڕیاری دۆڕانی دا. چیرۆكه‌كه‌ش له‌و كاته گونجاوه به كۆتادێت. تسڤایگ له‌و شاكاره‌ی بابه‌تی جه‌نگی به رێگایه‌كی ژیرانه به‌كارهێناوه. له روخساردا رۆمانه‌كه چیرۆكێكی جۆشدارانه‌ی ژیانی یاریزانی شه‌تره‌نجه، به‌ڵام له ناوه‌رۆكدا ئه‌وه‌شیان نامه‌ی ماڵئاواییه و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی كردووه. دوای ئه‌وه‌ی ئومێدی نه‌ما له‌و مرۆڤه‌ی كه خه‌ونی پێوه‌ده‌بینی كه بووه ئامێری وێرانكاری و زاڵبوون و قازانج. له پێناو گه‌یشتن به قازانجیش هه‌موو رێگه‌یه‌كی گرته‌به‌ر. به ده‌ستبه‌رداربوونی بنه‌ماكانیشی، به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم دایبگرێت.
شتێفان تسڤایگ له ستوونی ته‌مه‌ندا:
• شتێفان تسڤایگ رۆژی 28 ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1881 له خێزانێكی جوله‌كه‌ی بۆرجواز و ده‌وڵه‌مه‌ندی شاری ڤییه‌ننا هاته‌دونیا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایكی ئیتاڵی بوو، بۆیه هه‌ر زوو تسڤایگ له‌ته‌ك زمانی ئه‌ڵمانی، فێره زمانی ئیتاڵیش بوو.
• ساڵی 1901 دیوانی (په‌تی زیوین Silberne Saiten) ی بڵاوكرده‌وه. ئینجا چووه به‌رلین. ئه‌وسا شه‌یدایانه گرنگی به وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه‌كانی گه‌وره شاعیرانی فه‌ره‌نسی.
• ساڵی 1904 تێزی دكتۆرای له باره‌ی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی هیپۆلیت تاین پێشكه‌ش كرد، به هۆیه‌وه دكتۆرای به ده‌ستهێنا. هه‌ر ئه‌و ساڵه ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی و كورته رۆمانی (خۆشه‌ویستی ئیریكا ئیوالد) ی بڵاوكرده‌وه.
• ساڵی 1906 دیوانی (چه‌پكه گوڵه به‌راییه‌كان) و ساڵی دواتریش شانۆگه‌ری (تراسیس) ی بڵاوكرده‌وه.
• ساڵی1910 كتێبی (ئیم‌یل ڤێرهارن) و ساڵی دواتر كتێبه‌كانی (نهێنی سوتێنه‌ر) و (یه‌كه‌م ئه‌زمون: چوار چیرۆكی كیندرلاند) ی بڵاوكرده‌وه.
• ساڵی 1912 شانۆگه‌ری (خانوو له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا) ی داڕیژت. ساڵی دواتر كتێبی (پاول ڤیرلین) ی بڵاوكرده‌وه.
• ساڵی 1915 كتێبی (پێشه‌كی بۆ رۆمانی ماكس برۆدو رێگه‌ی تایكۆ براهی به‌ره‌و خودا) ی بڵاوكرده‌وه.
• ساڵی 1917 كتێبی (یادگارییه‌كانی ئیم‌یل ڤێرهارن) و شانۆگه‌ری (ئارمیا) و ساڵی دواتریش كتێبی (دڵی ئه‌وروپا) ی بڵاوكرده‌وه.
• كۆتایی جه‌نگه جیهانییه‌كه‌ی ئه‌وسا سه‌ره‌تای ناخۆشییه‌كی گه‌وره بوو بۆ تسڤایگ و نه‌مساییه‌كان، چونكه ئیمپراتۆره گه‌وره‌كه‌ی نه‌مسا و مه‌جه‌ر له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه.
• ساڵی 1919 كتێبه‌كانی (ئه‌فسانه‌ی ژیان) و (گه‌شته‌كان. دیمه‌نه سروشتییه‌كان و شاره‌كان) و ساڵی دواتریش رۆمانی (ناچاری) و كتێبی (سێ مامۆستایه‌كه: به‌لزاك، دیكنز، دیستۆیڤسكی) ی بڵاوكرده‌وه.
• ساڵی 1921 كتێبی (رۆمان رۆلان) و ساڵی دواتریش كتێبه‌كانی (شه‌وێكی خۆش) و (چاوی برای تاهه‌تایی) و نۆڤڵێته‌كانی (نامه‌یه‌ك له ژنێكی نادیار) و (ئامۆك) ی بڵاوكرده‌وه.
• ساڵی 1924 كتێبی (كۆ چامه‌كان) و ساڵی دواتریش رۆمانی (ترس) و كتێبی (شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌ن. هۆلدیرلین، كلیست، نێتشه) بڵاوكرده‌وه.
• ساڵی 1927 كتێبه‌كانی (ساته یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانی مرۆڤایه‌تی) و (ماڵئاوا ریلكه) و نۆڤڵێته‌كانی (بازنه‌یه‌ك له سه‌ر ده‌ریاچه‌ی جنێف) و (شله‌ژانی هه‌سته‌كان) و (بیست و چوار كاتژمێر له ژیانی ژن) و ساڵی دواتریش كتێبی (سێ شاعیر و ژیانیان: كازانۆڤا، ستاندال، تۆلستۆی) ی بڵاوكرده‌وه.
• ساڵی 1929 كتێبه‌كانی (چوار چیرۆك) و (جۆزێف فۆشیه) ی بڵاوكرده‌وه.
• ساڵی 1931 كتێبی (چاره‌سه‌ركه‌رانی عه‌قڵ: میسمار، ماری به‌یكر ئیدی، فرۆید) و ساڵی دواتر كتێبه‌كانی (سیگمۆن فرۆید) و (ماری ئه‌نتوانێت) ی بڵاوكرده‌وه.
• ساڵی 1933 كه نازییه‌كان له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی ئه‌ڵمانیایان گرته ده‌ست و سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یان په‌یڕه‌و كرد، تسڤایگیش وه‌ك زۆر شاعیر و نووسه‌ر ناچاربوو سه‌ری خۆی هه‌ڵبگرێ. كاتێكیش نازییه‌كان بڕیاری سووتاندنی هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌یاندا كه له لایه‌ن جوله‌كه‌كان نووسرابوون، یاخود ئه‌وانه‌ی به گوێره‌ی ئایدیای خۆیان نه‌بوون، كتێبه‌كانی تسڤایگیش له گۆڕه‌پانه‌كان كه‌وتنه ده‌م ئاگر و له ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه‌كران. ساڵی دواتر به‌ره‌و فه‌ره‌نسا و دواتریش به‌ره‌و وڵاتی به‌ریتانیا چوو. هاوكات كتێبی (سه‌ركه‌وتن و ناخۆشییه‌كانی ئیراسموسی رۆتردام) ی بڵاوكرده‌وه.
• ساڵی 1935 له شاری درێسدن ئۆپێرای (خانمه بێده‌نگه‌كه) و كتێبی (ماریا ستیوارت) و نۆڤڵێتی (لیپۆریلا) و ساڵی دواتریش (كۆ چیرۆكه‌كان) ی له دوو به‌رگ و كتێبی (كاستیللیۆ دژی كالڤین) ی بڵاوكرده‌وه.
• ساڵی 1937 نۆڤڵێتی (مۆمی نێژراو) و كتێبی (چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی) و ساڵی دواتریش كتێبی (ماجه‌لان مرۆڤ و كاره‌كانی) بڵاوكرده‌وه. هاوكات له فریدریكه ڤۆن ڤیستارنیتزی هاوسه‌ری جیابۆوه.
• ساڵی 1939 له‌گه‌ڵ لۆتی ئالتمانی سكرتێری، هاوسه‌رگیری كرد. هه‌روه‌ها نۆڤڵێتی (ئارام نه‌مانی دڵ) ی بڵاوكرده‌وه. ساڵی دواتر دوای ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی وه‌رگرت. له‌به‌ر سه‌ختی جه‌نگه‌كه‌ی ئه‌وسا و دڕنده‌یی شاڵاوه‌كانی نازییه‌كان، زه‌ریای بڕی و له شاری نیو یۆركی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێبوو. دواتر به‌ره‌و وڵاتی به‌رازیل چوو و له شاری بترۆبولیس نیشته‌جێبوو. له دووره‌وه چاودێری رووداوه‌كانی جه‌نگه‌كه‌ی ده‌كرد. وه‌ك ره‌وشتی خۆشی دژی هه‌موو جۆره‌كانی ململانێ و نه‌ته‌وه‌په‌رستی و بیرۆكه‌ی شۆڤینی وه‌ستا و كتێبی (زه‌مه‌ن و جیهان) ی بڵاوكرده‌وه.
• ساڵی 1941 كتێبی (به‌رازیل، زه‌وی داهاتوو) ی بڵاوكرده‌وه. رۆژی 21ی شوباتی ئه‌و ساڵه كۆمه‌ڵێك نامه‌ی نووسی دوای بێئومێدبوون له وه‌ستانی جه‌نگ، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به جوته خۆیان كوشت. دواتر كۆمه‌ڵێك كتێبی دیكه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار بڵاوكرانه‌وه
ن- ئاكۆ عه‌بدوڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.