Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 08:14

وەزارەتی کارەبا: بەرهەمهێنانی کارەبا بەرزبووەتەوە

کوردستان TV
100%


وەزارەتی کارەبا رایده‌گه‌ێنێت: بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو بەرهەمهێنانی کارەبا بەرزبووەتەوە .
 ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3 ى 1 ى 2022، له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند  داتایەکی لەبارەی بەرهەمهێنان و هاوبەشانی کارەبا لە ساڵی 2018 تا 2021، بڵاوکردەوە و  ڕایده‌گه‌ێنێت: ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا  به‌ نزیكه‌ی   26% بەرز بووەتەوە. 
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: ژمارەی هاوبەشانی کارەبا نزیکەی 21% زیاد بووە و هه‌روه‌ها  کاتەکانی پێدانی کارەبا زیاتر لە 22% زیادی كردووه‌.
 وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: داهاتی کارەبا زیاتر لە 185% بەرز بووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.