سوپای عێراق خاپوورکردنی دوو حەشارگەی داعش و دەستگیرکردنی 30 داواکراوی لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ھێزە ئەمنییەکان، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای کەرکووک، ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، 30 داواکراو دەستگیرکراون، ھەروەھا دوو حەشارگەی داعشیش خاپوورکراون.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، هەروەها دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنیدا گیراوە.
وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی 2017دا، سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی 2014دا دەستی بەسەردا گرت راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا رێکخراوەکە لە رێگای پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.
2 حهشارگهی داعش له کهرکوک خاپوورکران و 30 داواکراویش دهستگیرکران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.