جێ به‌جێ كردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێم به‌رده‌وامه و له سنووری ئیداره‌ی راپه‌رین كاره‌بای چه‌ند گوندێك دابین ده‌كرێت.
بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى گشتی کارەبای سلێمانى و لەسەر بودجەی داهاتی (8%) بەبڕی زیاتر (52) ملیۆن دینار پرۆژەیەكی كارەبا لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای راپه‌ڕین جێبەجێ دەكرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایده‌گه‌ێنێت: پرۆژەكه چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له‌خۆى ده‌گرێت بریتیە له چاككردنه‌وه‌ى وێستگه‌ى مینى هایدرۆ پاوەرى کە کارەبا بۆ گوندەکان ( برەوێ، پردە مەمکە و بەرد کوران).
كۆى بودجه‌ى پرۆژەکەش ( 52.560.000) پەنجاو دوو ملیۆن و پێنجسه‌د و شەست هه‌زار دینار بۆی ته‌رخانكراوه، وا بڕیاریشه لەماوەی (30) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.