Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 08:15

‌بۆ ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرى ئاسانکاری بۆ که‌سانى خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر رایده‌گه‌ێنێت: ‌بۆ ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرى ئاسانكاری بۆ كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌كرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 3  ى 1 ى 2022، فازڵ حاجی گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ زیاتر خزمەتکردنی سەرجەم چین وتوێژەکان، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمەوە کۆمەڵێک ئۆتۆمبێل بۆبەشی مۆڵەتی شۆفێری ھاتوچۆی ھەولێر دابینکران.
 راشیده‌گه‌ێنێت، ئۆتۆمبێلەکان تایبەتن بەتاقیکردنەوەی دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێری بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، بۆیە داوا لە ھاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەین کە ئارەزوی دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێریان ھەیە، لەجۆری مۆڵەتی تایبەتی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن لە ھاتوچۆی ھەولێر بۆ وەرگرتنی فۆرم ودەستکردن بەڕێکارەکانی مۆڵەت دەرھێنان.
ده‌شڵێت، خوازیاران دەتوانن  لە 4ی 1ی 2022، و رۆژانی دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر بکەن بۆ دەستپێکردنی مامەڵەکانیان.


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.