Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 06:27

لەم تەمەنەدا هاوسەرگیری مەکەن

کوردستان TV
100%

 

توێژەران تەمەنێک دیاری دەکەن و هۆشداری دەدەن لەو تەمەنەدا هاوسەرگیری نەکرێ، بەهۆی ئەوەی ئەگەری جیابوونەوەیان زیاترە.

بەپێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی (بێست لایف) بڵاوی کردۆتەوە تێیدا هاتووە "توێژەران ڕاپرسییەکیان ئەنجامداوە و تێیدا 52 ئافرەت و پیاوی خێزاندار بەشدارییان کردووە، دەرکەوتووە 45% ئەوانەی لە تەمەنێکی زوودا هاوسەرگیریان کردووە، جیابوونەتەوە".

توێژەر شێلبی ب. سکۆت و تیمەکەی ڕایانگەیاند: بەپێی توێژینەوەکەمان کە ڕاپرسییەکمان ئەنجامداوە دەرکەوتووە هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا بە تایبەت خوار تەمەن 23 ساڵ تەمەنێکی گونجاو نییە بۆ هاوسەرگیری و لە داهاتوودا کێشەیان بۆ دروست دەکات.

هاوکات گۆڤاری (کەپڵ ئەند فامیلی فیسیۆلۆجی) لە هۆکاری جیابوونەوەی ئەو کەسانە دەکۆڵێتەوە و ئاماژە بەوە دەدات کە هۆکاری جیابوونەوەی ئەو کەسانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دوای ماوەیەکی کەم  لە یەکترناسین بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن، هەروەها جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە کە پێویستە زیاتر لەگەڵ یەکتربن و یەکتر بناسن، ئەمەش دەبێتە هۆی پتەوبوونی پەیوەندیی نێوانیان.

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.