سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه دۆزرایه‌وه كه له شاره‌دێی له‌یلان ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دزی بوو و دواتریش كوشتبوویان.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك له سنووری شاره‌دێی له‌یلانی سه‌ر به شاری كه‌ركووك دۆزرایه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك ئاشكرای كرد كه هاووڵاتییه كوژراوه‌كه ناوی (عوسمان سلێمان محه‌مه‌د)ه و ته‌مه‌نی 46 ساڵه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی شاری كه‌ركووكه و ماوه‌ی پێنج ڕۆژیشه بێسه‌روشوێنه.
پۆلیسی كه‌ركووك ئاشكراشی كرد كه ئۆتۆمبێلی كوژراوه‌كه پێنج ڕۆژ به‌ر له ئێستا له پێشانگایه‌كی ئۆتۆمبێل له شارۆچكه‌ی ڕانییه دۆزرابووه‌وه و بكوژه‌كه‌ش ده‌ستگیر كرابوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بكوژه‌كه بۆ دزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هاووڵاتییه‌كه‌ی كه‌ركووكی كوشتبوو و هێنابوویه شاری ڕانییه بۆ ئه‌وه‌ی بیفرۆشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.