کـاوە فـەتحـولڵا ـ چاودێری سـیاسـی له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژەڤـی کـوردستان سه‌باره‌ت به پرسی کـەرکـووک..بـەردەوامیی تـەعـریب رایگه‌یاند :
بابه‌تی ته‌عریب نامۆ نیه ، عه‌قلیه‌تی پاوان خوازی عه‌ره‌بی ئه‌و ناوچانه‌ی كردۆته ئامانج .
شۆرشی كورد له ساڵی 1930 تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌بووه ، تا سالی 2003 و ئێستاش هه‌مان عه‌قلیه‌ته ، گه‌وره‌ترین باج كورد داویه‌تی . له ناو كوردیش عه‌قلیه‌تیك دروست كراوه خیانه‌ت بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر .
هه‌موو یاسا و رێساكانی به‌عس تا ئێستاش درێژه‌ی پێده‌ده‌ن له لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی ئێستای عێراق . ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كورد په‌لكێش بكات به ناكۆكی نێوان نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب . ئه‌وه‌ش زۆر قورسه .
ئێستا تابلۆكان له كه‌ركووك و ناوچاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم خه‌ریكه ده‌گۆڕن ، ئه‌وه‌ش درێژه پێده‌ره‌ی سیاسه‌تی ته‌عریبه .
له 2003 به‌هۆی ناسه‌قامگیرییه‌وه ، وڵاتانی ئیقلیمی ده‌ستیان له كاروباری ناوه‌خۆی ئه‌و وڵاته وه‌ردا . عێراق هۆی هۆكاره بۆ ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی .
پارتی سیاسی هه‌ن له ناو كوردستان ، پشتیوانی ته‌عریب و ئه‌و سیاسه‌ته شۆڤینییه‌ی عێراق ده‌كه‌ن .
هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له سه‌ر پاوانخوازی ، هه‌موو لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان به شیعه‌و سوننه‌وه ، پێویستیشه كوردیش به یه‌ك پاكێچ و به ده‌وڵه‌تمه‌داری بچنه به‌غداو به‌رگری له ناوچه كوردستانییه‌كان و كه‌ركووك بكرێت .
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رەسـول رەئـوف ـ بەرپرسی مەڵبەندی کـەرکـووکی حـزبی سـوسـیالیسـت دیموکـراتی کوردسـتان رایگه‌یاند :
پرۆسه‌ی ته‌عریب به‌پێی یاسا‌و رێسكانی به‌عس به‌رده‌وامی هه‌یه و ئێسا زیاتر چووته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ، به به‌رنامه‌ی دارێژراو ته‌عریب به شێوازی جیاواز په‌ره‌ی پێ بده‌ن .
له بواری سه‌ربازی ، له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێزێكی جیاجیا هاتۆته ناوچه‌كان بۆ مه‌به‌ستی جیاواز .
له رووی كشتوكاڵیه‌وه ، ئێستا به زۆر فراوان كار له سه‌ر زه‌وی زاری كوردستانیان ده‌كرێت و ته‌عریبی ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی هه‌زاره‌ها هاووڵاتی عه‌ره‌ب بۆ كه‌ركووك و ناوچه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌وه‌ش به‌شێكه له سیاسه‌تی ته‌عریب كه له به‌ر چاوی هه‌مووان ئه‌نجام ده‌درێت .
زۆر ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له‌وانه‌ی كه سوودمه‌ند بوون به مادده‌ی 140 كه نه‌گه‌ڕێنه‌وه كه‌ركووك ، دیسانه‌وه به پێی به‌ڵگه گه‌راونه‌ته‌وه كه‌ركووك .
هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانی داعش بۆ كه‌ركووك ئه‌وه‌ش دیسانه‌وه ته‌عریبه كه به سه‌ر ناوچه كوردستانیه‌كان سه‌پێندراوه .
به‌داخه‌وه له ماوه‌ی رابردوو نه‌مانتوانی وه‌كو كورد پێگه‌ی خۆمان بسه‌پێنیین به‌وه‌ی ئه‌توانیین كه ئیداره‌ی شاری كه‌ركووك به باشترین شێوه به‌رێوه ببه‌ین .
كورد به یه‌ك تیم نه‌چوونه‌ته پێش بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كان بپێكن . له‌و خوله ئومێد ده‌خوازیین به‌وه‌ی كورد كۆك بن و به یه‌ك تیم كار بكه‌ن له به‌غدا .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.