به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د.
كه‌مێك به‌ر له ئێستا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4-1-2022 دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بنكه‌ی سه‌بازی عه‌ین ئه‌سه‌د-یان له پارێزگای ئه‌نبار كردۆته ئامانج.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقدا هاتووه كه توانراوه دوو فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌كه بخرێنه خواره‌وه.
جێگای ئاماژه‌پێدانه دوێنێ-ش به دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی مینڕێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی فکتۆریا-ی هێزەکانی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.