Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 02:37

لە چۆمان زیاتر لە 38ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوه‌که‌ی هەولێر کۆکرایەوە

کوردستان TV
100%

دوای ڕاگەیاندنی كەمپینی (بەدڵ لەگەڵ لێقەوماوانی لافاوەكەی هەولێرین) و کۆکردنەوەی 38 ملیۆن دینار، کەمپینەکە كۆتایی بەكارەكانی هێنا. 

قائیمقامیەتی قەزای چۆمان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایدەگەیەنێت: لە دیوانی قائیمقامیەتی قەزای چۆمان لە رۆژی 21ی دیسەمبەری ساڵی 2021 بەمەبەستی ڕاگەیاندنی كەمپینی (بەدڵ لەگەڵ لێقەوماوانی لافاوەكەی هەولێرین)، لە سنوری قەزای چۆمان و ناحیەكان ، بە هاوكاری مامۆستایانی ئاینی بەرێز و رێكخراوە مەدەنی و ناحكومیەكان، بەچاودێری و سەرپەرشتی قائیمقامیەتی قەزاكەمان  كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری راگەیندار. 
هەروەها هاتووە: لەماوەی تەنیا سێ ڕۆژدا لە سنوری قەزای چۆمان و ناحیەكان ، بەهاوكاری خەڵكی خێرخوازی تێكۆشەری باڵەكایەتی، ڕۆڵی گرنگی مامۆستایانی ئایینی لە مزگەوتەكان و ئەنجومەنی گوڵانی یەكێتی ئافرەتان و ناوەندی باڵای چۆمانی لاوان و لقی یەكێتی قوتابیان و ، بەرێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و بەرێوەبەری ناحیەكان ، وە چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی توانرا بڕی (38004000) سی و هەشت ملیۆن و چوار هەزار دینار كۆبكرێتەوە.

لە رۆژی 2/1/2022 لە دیوانی قائیمقامیەت بڕە پارەی كۆكراوە لە نوێنەرانی مامۆستایانی ئایینی  و نوێنەرانی كەمپینەكە وەرگیرا، تا بتوانین لە رێگەی لایەنی پەیوەندار بیگەینینە دەست هاووڵاتیانی لێقەوماو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.