پاسپۆرتی پارێزگای هەولێرداوا لە هاووڵاتیان دەکات لەو كاته دیاریکراوه بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، سەردانییان بکەن.
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاگاداری هاووڵاتیان دهکاتهوه کهوا سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت ( نووسینگەی یەک - نووسینگەی دوو - نووسینگەی سۆران - نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ( 05/01/2022) تاکو ڕۆژی پێنج شەممە رێکەوتی (06/01/2022) بهم شێوهیه دهبێت:کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (2:00)ی دوای نیوەرۆ تاوهکو (6:00)ی ئێوارەیە .
ههروهها بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەو كاته دیاریکراوه بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، سەردانییان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.