Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 05:42

لە بەغدا حەوت ملیۆن پاکەت دەرمانی قاچاخ دەستی بەسەردا گیرا

کوردستان TV
100%

ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە میانی ھەڵمەتێکدا لە ناوەڕاستی شاری بەغدا، دەستیان بەسەر حەوت ملیۆن پاکەت دەرمانی قاچاغدا گرت.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی بە ھەماھەنگیی لەگەڵ تیمەکانی وەزارەتی تەندروستیی، ھەڵمەتێکیان بۆسەر ژمارەیەک کۆگا و دەرمانخانە لە ناوچەی سەعدون ناوەڕاستی بەغدا ئەنجامداوە.

باس لەوەش کراوە کە لە میانی ھەڵمەتەکەدا، دەست بەسەر حەوت ملیۆن پاکەت دەرماندا گیراوە کە لە یەکێک لە دەروازە سنوورییەکاندا بە قاچاغ ھێنراون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و دەرمانەکان دوای یەکلایی کردنەوەی دۆسیەکە، لەناودەبرێن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.