Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 00:37

له‌ کەرکووک دوو بەرپرسی حەواڵەکردنی دراو بۆ داعش دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق دەستگیرکردنی دوو بەرپرسی حەواڵەکردنی دراو بۆ داعش لە پارێزگای کەرکووکی رایگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی دژەتیرۆر لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو تیرۆریستی داعشیان لە باشووری پارێزگای کەرکووک دەستگیر کردووە.

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەرپرس بوون لە بەڕێوەبردنی لایەنی دارایی تایبەت بە کردە تیرۆریستییەکان و حەواڵەکردنی دراو بۆ داعش لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق.

لە راگەیەندراوەکدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە داوایان لە گەنجان دەکرد، پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە بکەن و چەندین وانەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی تەقەمەنی و بۆمب بڵاوکردووەتەوە و ھاتووە "دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.