Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 00:38

به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی زیاتر له‌ ملیارێک دینار بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی 11 به‌نداو ته‌رخان کرا

به‌نداو
کوردستان TV
100%

 

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی زیاتر له‌ ملیارێك دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی 11 به‌نداو له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرا.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕایگه‌یاند: بڕی 1,250,250,000 (یەک ملیار و دوو سەد و پەنجا ملیۆن و دوو سەد و پەنجا هەزار) دینار بە سوپاسەوە لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر داواکاری وەزارەتمان تەرخان کرا، بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی (11) بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لەچوارچێوەی گرینگیدان بە تەواوکردن و نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکان و پڕۆژە ئاودێرییەکان .

وه‌زیری كشتوكاڵ ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌نداوانه‌شی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌ و بریتین له‌ بەنداوه‌كانی (دێگڵە) لە پارێزگای هەولێر، ( شیوە سوور، هەشه زینێ، چەمی سمۆرە) لە پارێزگای سلێمانی، بەنداوی (کەشکان، بێدۆهێ) لە پارێزگای دهۆک و بەنداوی (هاڕاوە ، قادرکەرەم ئاوە سپی) لە ئیدارەی گەرمیان.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.