ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌و شوێنه‌ی دیاری كرد كه تێیدا یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی له ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوودا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی نوێی په‌رله‌مان له هۆڵی گه‌وره‌ی ئه‌نجوومه‌ن به‌ڕێوه ده‌چێت.
داواشی له نوێنه‌ر و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراقی و عه‌ره‌بی و بیانی كرد بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌خشی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان كه ڕێكه‌وته‌كه‌ی 9/1/2022ه.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوێنێ دووشه‌م هه‌روه‌ها داوای له ئه‌ندامانی نوێی په‌رله‌مان كردبوو سه‌ردانی ژووری كارگێڕی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بكه‌ن بۆ ده‌رهێنانی ناسنامه‌ی په‌رله‌مانتاری تا ئاسانكارییان بۆ بكرێت بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.