بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند، هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە بازگەی بانمەقان دوو کەسیان بە ناوەکانی (ع ، و ، م) و (م ، ف، ح) به بڕێك پارهی ساختهوه دەستگیر کرد.
ڕاشیگهیاند: له كاتی دهستگیركردنیاندا بڕی (7٫300٫000) حەوت ملیۆن و سێ سەد هەزار دیناری عێراقی لە جۆری پەنجا هەزاری ساختەیان پێ بووە و ویستوویانه لە ڕێگەی بازگەکەمانەوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری قەمەرە ڕەنگی ڕەش داخلی شاری سلێمانی ببن.
ههروهها ڕایگهیاند: تۆمهتبارهكان بەڕەگەز لە نەتەوەی عەرەبن و دانیشتووی شاری بهغدان و یەکێک لە تۆمەتبارەکانیش پێناسی باری شارستانییەکەی ساختە بووه و بە بڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (281) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.