به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕاگه‌یاند كه له خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی دووه‌می 2021 هه‌ڵسابوون به سوتاندنی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پیره‌مه‌گروون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: له مانگی تشرینی دووه‌می 2021 له كاتێكدا ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گروون به مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی چه‌ند داواكارییه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌چوارچێوه‌ی مافی ڕاده‌ربڕین، هه‌ستان به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكی هێمنانه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌ڵام چه‌ند كه‌سێكی ڕاسپێردراو به پێی به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو بۆ تێكدانی ئاسایش و ئارامی و به مه‌به‌ستی دروستكردنی ئاژاوه، هه‌ستان به قۆستنه‌وه‌ی كات و ساتی خۆپیشاندانی به‌شێك له دانیشتووانی شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گروون و له‌و كاته‌دا ده‌رفه‌تیان وه‌رگرت و هه‌ستان به په‌لاماردانی داموده‌زگا ڕۆشنبیری و كلتووری و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شارۆچكه‌كه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوور له نه‌ریتی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه، ئه‌م كه‌سانه ده‌ستیان كرد به سوتاندنی یه‌كێك له ناوه‌نده زانستی و ڕۆشنبیرییه‌كانی شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گروون ئه‌ویش كتێبخانه‌ی گشتیی پیره‌مه‌گروونه له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری منداڵان و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناحییه و فه‌رمانگه‌ی هاتوچۆ و فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشی سلێمانی جه‌ختی كرده‌وه: له‌پای ئه‌و تاوانه و له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتییان و پارێزگاری له ڕه‌وشی گشتی و وه‌ستانه‌وه به ڕووی هه‌ر كه‌س و گرووپ و تاقمێك كه بیه‌وێت زیان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بگه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش هێزه‌كانمان هه‌ستان به ده‌ستنیشانكردن و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له گۆڕینی ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گروون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تۆمه‌تباران له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش دانیان نا به ئه‌نجامدانی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ڕووبه‌ڕوویان كرابووه‌وه، ئێستاش له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر ڕاگیراون به پێی مادده‌ی (342) له یاسای سزادانی عێراقی و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.