Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 05:42

کۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%

 

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه‌ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی چوارشه‌می ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌ ببات.

به‌ فه‌رمانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌كه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ پارێزگای نه‌جه‌ف وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ داخوازییه‌كانی پارێزگاكه‌.

ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراق ئاشكرایان كرد كه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌مڕۆوه‌ ده‌ستیان به‌ ئاماده‌كارییه‌كان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌بێ كێشه‌ و به‌باشترین شێوه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

 

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.