به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوومه‌له‌رزه‌زانی و كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای بۆ ئه‌مشه‌و خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند، بە گوێرەى نوێترین وێنەى مانگە دەستکردەکان ئەوە دەردەخات کە ئاسمانى هەرێم ئەمشەو دادەپۆشرێت بە هەور و پێشبینى حاڵەتێکى خێرای (كورتخایه‌ن) باران بارین دەکرێ كه لە ڕۆژئاوای هەرێمەوە دەست پێ دەکات پاشان بە ناوەراستى هەرێم تێ دەپەڕێت بەره‌و رۆژهەڵات و ناوچەکانى کەرکووک و گەرمیان و لە بەیانى زوودا کۆتایی دێت.
بڵاویشی كرده‌وه كه بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و ئەگەری دروستبوونى تەم و مژیش هەیە لە ناوچەى جیاواز.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه تێبینى ئه‌گه‌رى به‌فر بارین هه‌یه له به‌شێك له قه‌زا و ناحییه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و ڕاپه‌ڕین له كاته‌كانى دواى نیوه‌شه‌و تا به‌ره‌به‌یانى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.