Erbil 38°C چوارشەممە 10 حوزەیران 22:50

نزیکەی 90 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێکتەری ئاوی دهۆک خەرج کرا

کوردستان TV
100%

سێكتەری ئاو یەكێكە لە سێكتەرە گرنگ و ستراتیژییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بۆ بایەخدانی زیاتر بەو سێكتەرەیش گوژمەی نزیكەی 90 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پێنج پرۆژەی تایبەت بە ئاو لە سنووری سێمێل و فەیدیێ و شێخان و ئامێدی لە پارێزگەی دهۆك خەرج كرا.
وەك لە فەرمانێكی وەزاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاو بڕیار درا بە خەرجكردنی گوژمەی (89,111,191) هەشتا و نۆ ملیۆن و سەد و یازدە هەزار و سەد و نەوەد و یەك دینار بۆ جێبەجێكردنی پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری سێكتەری ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری دهۆك كە ئەو گوژمەیە بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان خەرج دەكرێت.

 

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.