Erbil 38°C چوارشەممە 10 حوزەیران 21:02

بەشی هه‌شته‌می چەکی بانکی پارەی جوتیارانی هه‌رێم دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگه‌یاند: بەشی  هه‌شته‌می چەكی بانكی پارەی جوتیارانی هه‌رێم دابەش دەكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5 ى 1 ى 2022 ، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی  له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی  حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: چەكی بانكی بەشی هه‌شته‌می پارەی جوتیاران بۆ ساڵی (2021) گەیشت.
راشیده‌گه‌ێنێت:پاش وه‌رگرتنی رێككاره‌ ئیدارییه‌كان له‌ڕێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی دانه‌وێله‌ی شاره‌كانی هه‌رێم ، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌پێی ڕۆژی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ سایلۆكان چه‌كه‌كان دابه‌شده‌كرێن.
 نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی  له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، كه‌ بڕی پاره‌ی هاتوو بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌: 
هەولێر (350.000000) سێ سەدو پەنجا ملیۆن دینار .
سڵێمانی(500.000000) پێنج سەد ملیۆن دینار .
دهۆك (50.000000) پەنجا ملیۆن دینار.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.