Erbil 38°C چوارشەممە 10 حوزەیران 21:01

لە ساڵی ڕابردوودا تەنیا لەنێو شاری هەولێردا زیاتر لە 600 هەزار تۆن خۆڵ و خاشاک کۆکراوەتەوە

1000 سەبەتەی زبڵیش داندراون
کوردستان TV
100%


لە ساڵی2021 تەنیا لەنێو شاری هەولێردا، لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە زیاتر لە 600 هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك كۆكراوەتەوە و زیاتر لە 1000 سەبەتەی زبڵیش لە شوێنە گشتییەكان دانراون، وێڕای كۆكردنەوەی پاشماوەكانی لافاوەكە كە زیاتر لە 10 ڕۆژ تیمەكانی شارەوانی بە بەردەوامی پرۆسەی خاوێنكردنەوەیان لە شوێنە زیانلێكەوتووەكان بەڕێوەبرد.
لە ساڵی ڕابردوودا (2021) تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر تەنیا لەنێو شاری هەولێردا زیاتر لە 600 هەزار تۆن خۆڵ و خاشاكیان لە گەڕەك و كۆڵان و شەقامە ناوخۆیی و سەرەكییەكان و شوێنە گشتییەكانی شاری هەولێر كۆكردووەتەوە و بە مەبەستی چارەسەركردنیشی بردراوە بۆ زبڵخانەی كانی قڕژاڵە، ئەمە وێڕای بەڕێوەبەردنی پرۆسەی خاوێنكردنەوەی شوێنە زیانلێكەوتووەكانی پاشماوەی لافاوەكەی هەولێر.
هەر لە ساڵی ڕابردوودا خزمەتگوزاری 24 كاتژمێری بێبەرانبەر بۆ كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی عێراق لە شاری هەولێردا كەوتە بواری جێبەجێكردنەوەوە، هاوكات هەر لە ساڵی ڕابردوودا لەلایەن شارەوانیی هەولێرەوە زیاتر لە 1000 سەبەتە (حاویە)ی خۆڵ و خاشاك لە شوێنە گشتییەكان و شەقام و بازاڕ و قوتابخانەكان داندراون.

ژێده‌ر - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی 
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.