ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو کۆبوونەوە لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە یەکێکیان لە ھەولێر و ئەوەی دیکەیان لە سلێمانییه، لەسەر دوو پرسی جیاواز بەڕێوەدەچێت.
کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی یەکەم لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسیی ھەردوو حزب لە پیرمام بەڕێوەدەچێت و تەوەری گفتوگۆکان تایبەت دەبێت بە پرسی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و ھەردوو پۆستی سەرکۆمار و پۆستی پارێزگاری کەرکووک، بەتایبەت دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق.
کۆبوونەوەی دووەمیش شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ شاندێكی یهكێتی کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسی ھەڵبژاردن و ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.