بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند: لە سنوری ناحیەی گاپیڵۆن دەستگیرا بەسەر ( 260 ) فەردە خەڵوز .
له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی دارستان و ژنگهی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه: بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی خەڵوزکردن و پاراستنی سروشت و ژینگە بە فەرمانی بەڕێوەبەر، مەفرەزەیەكی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوبەشی هەریەکە لە مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت و بنکەی گاپیڵۆن دەرچوون بە سەرپەرشتی ملازمی یەك ( ئاسۆ فاتیح ) بۆ سنوری گوندی ( مالومە )ی سەر بە ناحیەی گاپیڵۆن ، دوای گەڕان و پشکنینی سنورەکە لە ئەنجامدا توانیان دەستبگرن بەسەر (260 ) فەردە خەڵوز .
راشیدهگهیهنن: لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران بەردەوامە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.