كاتێ بانگێشت نامه‌ی فه‌رمی (فێستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك )م پێگه‌شت شادمان بووم بۆ دیده‌نی
نمایشه‌كان ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر دڵخۆشی كردم فیستیڤاڵه‌كه له ژێر ناوی خوولی هونه‌رمه‌ند (عه‌لی كه‌ریم) بوو .
هونه‌رمه‌ند (عه‌لی كه‌ریم ) توانستێكی زۆر باشی له‌نواندن دا هه‌یه له هه‌ردوو بواری شانۆ و درامادا بۆیه شایانی زۆر له وه زیاتره ..ئه‌وهونه‌رمه‌نده كه‌ركووكییه،به‌هه‌ڵوێسته له‌شێسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان (جیهاد دڵپاد ، د.فازڵ جاف ، جه‌لیل زه‌نگه‌نه) ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردوه خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می دانسقه‌یه به‌جۆرێك مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌ری بۆخۆی تۆمار كردوه،(ژاڵه‌و مه‌رزه..) چه‌ندین به‌رهه‌می تر.. گه‌واهی ئه‌م راستییه‌ن،راسته ئه‌و به‌پێی ساڵانی مێژووی هونه‌ری خۆی به‌رهه‌می كه‌مه به‌ڵام ئه‌وه‌ی من دركم پێكردبێت ئه‌و له‌گه‌ڵ زۆری بۆریدا نییه،ئه‌گه‌ر كارێك له كاره‌كه‌ی پێشووتری باشتر نه‌بێت ئه‌وا كار ناكات ، ئه‌و له‌هه‌ركارێكی هونه‌ری رۆڵ ببینێت ، خوێندنه‌وه‌ی وورد بۆ كاركته‌ره‌كه ده‌كات، به جۆرێك ده‌چێته ناو قالبی كه‌سایتتیه‌كه به‌هیچ شێوه‌ك وه‌كو عه‌لی كه‌ریم ده‌رناكه‌وێت ،به‌ڵكو ئه‌و كاركته‌ره‌ی به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات رێك ئه‌وت نیشان ده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند(جیهاد دڵپاد و جه‌لیل زه‌نگه‌نه) له شاره‌كه‌ی خۆی دوور ده‌كرێنه‌وه ، له‌شاری سلێمانی ده‌گیرسێنه‌وه ، دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ره‌وتی شانۆ له شاری كه‌ركووك ده‌بێت ، به‌ڵام له سلێمانیش به‌شێوه‌یه‌كی چالاكتر كه‌وتنه به‌شداری چه‌ندین به‌رهه‌می شانۆیی و ته‌له‌فزیۆنی ده‌كات،له‌وێش بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێت.
له‌م كورته باسه‌دا سڵاو له‌هونه‌رمه‌ند عه‌لی كه‌ریمی خاوه‌ن سێ برای شه‌هید، كه گیانی خۆیان له پێناوی كورد و كوردساتان به‌خشی ده‌ست خۆشی له سه‌رجه‌م ستاڤی فێستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك و ده‌زگای فیستڤاڵی شانۆی كه‌ركووك ده‌كه‌م، بۆ ئه‌و رێزگرتنه له‌م هونه‌رمه‌نده خوولی هونه‌رمه‌ند(عه‌لی كه‌ریم).
كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
هونه‌رمه‌ند عه‌لی که‌ریم 50 ساڵ له به‌خششی و به‌رده‌وامی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.