وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2021 به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری كورستان تیڤی راگه‌یاند: سبه‌ی پێنجشه‌ممه 6 ى 1 ى 2022 ، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان ، فەرماندەیی زێرەڤانی ، لیوای نەوت و گاز ، هێزی ئامادەیی سلێمانی ، كه‌س و كاری شه‌هیدان و زیندانییه سیاسییه‌كان دابەشدەکرێت .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی ، تا ئێستاكه مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی ، پێشمه‌رگه ، دارایی و ئابووری ، ناوخۆ ، یه‌كه‌ی 70 ، 80 ی پێشمه‌رگه ، ڕه‌گه‌زنامه دابه‌شكراون.
سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌پێی خشته‌ی ئاماده‌كراو له هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی ته‌واوی ئه‌و شوێنانه ده‌درێت كه تا ئێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 كرد و له ده‌ستپێكدا ته‌ندروستی وه‌ریگرت.
ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.