كۆبوونهوهی شاندی هاوبهشی پارتی و یهكێتی بهكۆتاهات و راگهیاندراوێكی هاوبهش بڵاوكرایهوه.
دوای ئهوهی پێش نیوهڕۆی ئهمڕۆ چوارشهممه 5 ى 1 ى 2022 ، شاندێكی پارتی و یهكێتی له بارهگای مهكتهبی سیاسی یهكێتی له شاری سلێمانی، لهبارهی پرسی ههڵبژاردن و دهستور و كۆمسیۆن كۆبوونهوه ، دوای كۆبوونهوهكهیان راگهیاندراوێكی هاوبهشیان بڵاوكردهوه و رایانگهیاند: پێویستە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا بكرێت و ئامادەسازیی نیشتمانیی پێویست بكرێت و تێگەیشتنی هاوبەش لەسەر میكانیزمە یاسایی و سیاسیەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەبێت.
دهقی راگهیاندراوی هاوبهشی پارتی و یهكێتی لهسهر كۆبوونهوهكه:
ڕاگەیەندراوی ھاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پرسی ھەڵبژاردن و دەستور و کۆمسیۆن
لە چوارچێوەی ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی ( ی.ن.ک) و ( پ.د.ک) ،ئەمڕۆ ٥ی کانونی دووەمی 2022 شاندێکی تایبەتی یەکێتیی و پارتی لەسەر پرسی دەستور و ھەڵبژاردن و کۆمسیۆن ، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی ( ی.ن.ک) لەشاری سلێمانی کۆبونەوە و ھەردولا ھاوڕابوون کە پێویستە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت و ئامادەسازیی نیشتمانیی پێویست بکرێت و تێگەیشتنی ھاوبەش لەسەر میکانیزمە یاسایی و سیاسیەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ھەبێت .
ھەردولا کۆکبون پێکەوە کار بۆ بەھێز کردنی متمانەی ھاوڵاتیان بە پرۆسەی ھەڵبژاردن تۆکمەتر بکرێتەوە و پرۆسەیەکی شەفاف و سەرکەوتوبێت . ھەردولا جەختیان لەوە کردەوە بە پێی ڕێککەوتنی سیاسی ٥ی ٣ی ٢٠١٩ ی نێوان ھەردولا و کۆبونەوەکانی ئەم دواییانەی ھەردوو حیزب بە گیانی برایەتی و تەبایی ھەنگاوە پێویستیە کرداری و یاساییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای ھەرێمی کوردستان بھاوێَژرێن ، بڕیادرا لە ھەفتەی داھاتوەوە کۆبونەوەکان بەردەوام بێت .
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان
٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.