زیانلێكهوتووێكی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر رایدهگهێنێت: هه‌موو داواكارییهكهنمان له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێ كراون.
هه‌كار مزووری یه‌كێك له زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر كه دانیشتووی ناحیه‌ی قوشته‌په‌یه له میانی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی میوانی دلێر كه له كوردستان تیڤی په‌خش ده‌كرێت رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا چه‌ند داواكارییه‌كم پێش كه‌ش به مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد له باره‌ی قهرهبووكردنهوهمان كه به‌هۆی لافاوه‌وه زیانمان به‌ركه‌وتبوو ، جه‌نابیان هاته سه‌رخه‌ت و سه‌رجه‌م ئه‌و داواكارییانه‌ی پێشكه‌شمان كردبوو جێ به‌جێی كرد و قه‌ره‌بوو كراینه‌وه.
له رۆژی 17 ى 12 ى 2021، دوای باران بارینێكی به‌خوڕ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای هه‌ولێر لافاو دروست بوو به‌هۆیه‌وه زیانی ماددی و گیانی لێكهوتهوه.
دوای لافاوهكهش به‌فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی چه‌ندین لێژنه پێكهێنران به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكهوتووان، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا هاوكاری ماددی و هاوكاری دیكه پێشكه‌ش به‌زیان لێكه‌وتووان كران.
زیانلێکه‌وتووێکی لافاوەکەی هەولێر: هه‌موو داواکارییه‌کانمان له‌لایه‌ن سه‌رۆکی حکوومه‌ت جێبەجێ کراون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.