ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: پتەوکردنی ھەماھەنگییەکانی نێوان وەزارەتی کارەبا و دەستەی وەبەرھێنان.
له راگه‌یاندراوێكدا، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5 ى 1 ى 2022 ، لەپێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری سێکتەرەکان و دابینکردن و گەیاندنی کارەبای پێویست بۆ پڕۆژەکان ، ھەریەک لە د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و کەمال محەمەد وەزیری کارەبا ، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەران و بەرپرسانی ھەردوولا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو.
راشیده‌گه‌یه‌نن: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆخی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان کراو ، جاختیان لەسەر کارئاسانی و ھاوکاری بۆ وەبەرھێنەران و پڕۆژەکانیان کردەوە ، بەتایبەتی بۆ ناوچە پیشەسازیی و کێڵگە کشتوکاڵییەکان و یەکەکانی نیشتەجێبوون.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن: كه هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پێک‌ھێنانی چەند لێژنەیەکی ھاوبەش كرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کارەبا و رێکخستنەوەیان ، ھەروەھا جەخت لەسەر پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و دابینکردنی کارەبا کرایەوە.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.