وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چوار فەرمانی وەزاری خۆیدا بڕیاری دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەیەك كە بریتییە لە (196,196,500) سهد و نهوهد و شهش ملیۆن و سهد و نهوهد و شهش ههزار و پێنج سهد دینار، بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری ئاوی خواردنەوە لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە، بە مەبەستی درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی كارێزان و كڕینی ماددەی شەب و كەلوپەلی پێویست بۆ بیرەكانی ئاو لە بنەسڵاوە و سەركارێز و گوندی شێراوە، بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكان خەرج دەكرێت.
وەزارەتی شارەوانی: نزیکهی 200 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێکتەری ئاوی هەولێر خەرج کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.