دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕایگەیاند، هەڵدهستێت بە ناردنە دەرەوەی ئەو منداڵانەی کە لە ناوخۆی وڵات چارەسەر ناکرێن و پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی تایبەیمەند هەیە لە دەرەوەی وڵات.
دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوی کردهوە "دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوێکی ئەڵمانی هەڵدەستێت بە ناردنە دەرەوەی ئەو منداڵانەی کە پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات هەیە و لە ناوخۆی وڵات چارەسەر ناکرێن".
دەزگاکە هەروەها کۆمەڵێک مەرج و ڕێنمایی دەخاتەڕوو، بۆیە بەپێی ئەو ڕێنماییانەی لەخوارەوە هاتووە دەتوانن سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بكەن:-
مەرج و رێنماییەکان بریتین لە:-
1- پێویستە منداڵەکە تەمەنی خوار 12 ساڵ بێت.
2- پێویستی بە چارەسەر بێت لە دەرەوەی وڵات یاخود تێچووی نەشتەرگەرییەکەی لە ناوخۆی کوردستان زۆر بێت و باری دارایی خراپ بێت، حاڵەتەکانی کە وەردەگیرێن وەکو (حاڵەتەکانی سووتان – ئێسکە نەرمە و خواربوونی ئێسکەکان و نەخۆشییەکانی پەیوەست بە ئێسک – نەخۆشییەکانی پەیوەست بە میزەڕۆ – گرژبوونی پێست و دەرهاویشتەکانی پاش سووتان… هتد).
3- بەپێی ڕێنمایی وڵاتی ئەڵمانیا و ئەو پڕۆگرامەی کە هەیە هیچ کەس لە خانەوادەی منداڵەکە ناتوانێت لەگەڵ منداڵەکە بڕوات، بەڵکو لە شوێنێکی تایبەتمەند لەلایەن تیمی تایبەتمەندەوە چاودێری دەکرێن تاکو وەرگرتنی چارەسەر و گەڕانەوەیان.
4- لە رۆژی پێنج شەممە رێككەوتی (6/1/2022 ) تا رێككەوتی ( 13/1/2022 ) دەتوانن فایلی نەخۆشەکانتان بۆ ئەم ئیمێڵە بنێرن:
دەزگاکە هەروەها ئاماژەی بەوەش دا "لەو ماوە دیاریکراوە سەردانی دەزگا بکەن لە کاتژێر (9ی بەیانی تاکو 12ی نیوەڕۆ) جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە تیمەکانی دەزگا فایلی نەخۆشەکانتان لێوەردەگرن بۆ پڕۆسەی فلتەرکردنیان.
ئەوەشی خستەڕوو لە ماوەی ڕابردوو هەوڵمان دا بەبێ ڕاگەیاندن کەیس کۆبکەینەوە لە ڕێگەی کەمپەکان و لە ڕێگەی نەخۆشخانەکان، بەڵام ئەستەمە و زانیاریمان پێناگات، بۆیە پێویستە خەڵک پەیوەندی بە ئێمەوە بکات تاکو بزانین چەند کەیس هەیە بۆ ئەم بابەتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.