وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڕیاری دا بە گۆرینی پەیمانگەی تەکنیکی سۆران بۆ کۆلێژی تەکنیکی سۆران.
ڕاگهیاندنی پهیمانگهی تهكنیكی سۆران ئاشكرای كرد: لە چوارچێوەی گرینگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بواری خوێندنی باڵا، دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر و چاوەڕوانی بۆ ماوەی ساڵێك، دوا جار ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆبوونەوەی خۆی له ڕێكهوتی 4/1/2022 بریاری دا بە گۆرینی پەیمانگەی تەکنیکی سۆران بۆ کۆلێژی تەکنیکی سۆران.
ڕاشیگهیاند: بەم بۆنەیەوە بە پێویستی دەزانین بە ناوی ئەنجوومەنی پەیمانگەکەمان و مامۆستایان و فەرمانبەران سوپاسی هەموو ئەوانە بکەین کە هاوکارمان بوون لەم دەستکەوتە گرینگە بۆ دەڤەرەکەمان.
ههروهها ڕایگهیاند: وەک سەرەتا بەشەکانی پەرستاری و کارگێری کار دەتوانن هەردوو بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی و بەکالۆریۆس لە یەک کاتدا ببەخشێتە دەرچووانی و پلانیش دانراوە بۆ کردنەوەی بەشەکانی تر لە ساڵانی داهاتوو بە پێی پێویست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.